ڕاستەوخۆ

ئەحمەد شەرع: بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی هەوڵی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەین

reset font size increase font size

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا ڕایگەیاند، بە نێوەندگیریی بەشێک لە وڵاتان هەوڵی دەستبەربوونی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە قووڵبوونەوەی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

ئەحمەد شەرع لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا جەختی کردەوە، بەرزاییەکانی جۆلان بەشێکی دانەبڕاون لە خاکی سوریا و وڵاتەکەی بە هیچ جۆرێک پێشێلکردنی سەروەریی خاکەکەی قبوڵ ناکات.

سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەرۆکی کاتیی سوریا ڕوونی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک هێزی سەربازی ڕەوانەی لوبنان ناکەن. ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا تاکە ئامانجیان پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویستە بە حکومەتی لوبنان، تاوەکو بتوانێت ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە بەردەوامانە ببێتەوە کە بەرۆکی وڵاتەکەیان گرتووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.