لە چوارچێوەی پلانی کارەکانی ئەمساڵدا (2026)، شارەوانیی گەلی چلاغا لە ڕۆژئاوا دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قێرکردنی ڕێگەوبانەکانی شارۆچکەکە کرد.
پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی تەکنیکیی شارەوانی و لەلایەن کۆمپانیای جودییەوە جێبەجێ دەکرێت، کە لە دەروازەی ڕۆژئاوای شارۆچکەکەوە دەستی پێ کردووە و تاوەکو دەروازەی ڕۆژهەڵات دەگرێتەوە، جگە لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگە لاوەکییەکان بە درێژایی 30 کیلومەتر.
ئەم پڕۆژەیە بە دوو قۆناغی سەرەکی جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا ڕێگە گشتییەکە بە ماددەی M.C.O قیرتاو دەکرێت و چینی یەکەمی قێرەکە بە ئەستووریی 5 سانتیمەتر و ڕووبەری 38,400 مەتر دووجار ڕادەخرێت، کە تێچووەکەی 30,720 دۆلارە.
لە قۆناغی دووەمدا، کە تێچووەکەی 188,160 دۆلارە، چینی کۆتایی بە ئەستووریی 7 سانتیمەتر لێ دەدرێت. بەپێی گوتەی شارەوانی، بڕیارە تەواوی کارەکانی پڕۆژەکە لە ماوەی 10 تاوەکو 15 ڕۆژدا کۆتایییان پێ بێت.