ڕاستەوخۆ

دەروازەی سنووریی نسیبێن - قامیشلۆ بە فەرمی دەکرێتەوە

reset font size increase font size

ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی نسیبێن - قامیشلۆ لە قۆناغی کۆتاییدان.

 لەم چوارچێوەیەدا، شاندێک لە بەرپرسانی ناوچەکە سەردانی دەروازەکەیان کرد تاوەکو لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕەوشی ئامادەکارییەکان بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەحمەد ئەلهیلالی، جێگری پارێزگاری حەسەکە و ئەندامی تیمی سەرۆکایەتی، بە هاوڕێیەتیی حەمود ئه‌لحەمود، بەڕێوەبەری دەروازەی سێمالکا، بەشدارییان لە سەردانە مەیدانییەکەدا کردووە.

ئامانج لە سەردانەکە هەڵسەنگاندنی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان و بەڕێوەبردنی دواکاروبارەکانی پێش کردنەوەی فەرمیی دەروازەی نسیبێن - قامیشلۆ بووە.

لە کاتی سەردانەکەدا، بەرپرسان جەختیان لە گرنگیی کردنەوەی دەروازەکە کردەوە بۆ ئاسانکاری لە جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆی دانیشتووانی ناوچەکە.

چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر و کاتی فەرمیی کردنەوەی دەروازەکە بڵاوبکرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.