ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە بەغدا کۆبوونەوە

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا پێشوازی لە نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان و شاندی یاوەری کرد و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هاوبەشیی ئابووری و دواین پێشهات و بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە  لەناوچەکەدا گفتوگۆی چڕ لەسەر بابەتەکانی ئینەرجی و هێڵەکانی گواستنەوە هەیە.

هاوکات وەک هەوڵێکی لوبنان دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراق، سووریا و تورکیا و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.

لە شاندی هاوڕێی سەرۆکوەزیرانی لوبناندا چەندین بەرپرسی باڵا بەشدارن، لەوانە: یاسین جابر (وەزیری دارایی)، جۆ ئەلسەعدی (وەزیری ئینەرجی) و لیوا حەسەن شاکر (بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی).

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.