ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە ماڵی بریکاری وەزارەتی نەوت بڕێکی زۆر پارە و زێڕ دەستی بەسەردا گیرا

reset font size increase font size

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دۆسیەی گەندەڵیی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە پارێزگای سەلاحەددین دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارەی کاش و زێڕدا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، دادوەر زیا جەعفەر وردەکاریی دۆسیەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی چەند شوێنێکی جیاوازی تۆمەتبار عەدنان جومەیلی لە پارێزگای سەلاحەددین، لە ناو شوێنی حەشارگەی تایبەتدا دەست بەسەر 13 ملیار دیناری عێراقی و 400 هزار دۆلاری ئەمریکیدا گیراوە.

دادوەر زیا جەعفەر ئاماژەی بەوەش دا، جگە لە پارە کاشەکە، لە پشکنینەکاندا 40 کیلۆگرام زێڕی خاو و 5 کیلۆگرام زێڕی دروستکراو (زیوەر) دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

سەرۆکی دادگای لێکۆڵینەوە جەختی لەسەر بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئابوورییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەو کۆمپانیایانەش بەردەوامە کە بە شێوازی نایاسایی دراویان بۆ دەرەوەی وڵات ڕەوانە کردووە؛ لەو چوارچێوەیەشدا توانراوە ملیارێک و 143 ملیۆن و 847 هزار و 719 دیناری عێراقی بۆ گەنجینەی دەوڵەت بگەڕێندرێتەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەش کردووە، لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی بە مەبەستی بەدواداچوونی سەرچاوەی داهاتە نایاساییەکان و دەستنیشانکردنی تەواوی ئەو کەسانەی تێوەگلاون، بە فراوانی بەردەوامن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.