سامر قاسم داود، سەرۆکی دەستەی گشتیی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕایگەیاند کە سیستمی ئەسیکۆدا و پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمەوە دەست پێ دەکات و پێشبینیش دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوی کۆتایی پێ بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە دا کە پلانیان هەیە هاوتەریب لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەم سیستمە، دەروازە نافەرمییەکانیش داخەن.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 50 لەسەدی داهاتی دەروازە فەرمییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر گەشەپێدانی داهاتی گومرگی بۆ حکومەتی ناوەندی و هەرێم.