له ئهنبار دهستبهسهر 68 كیلۆگرام مادهی هۆشبهردا گیرا، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی ئەنباریش رایگەیاند، له ئۆپراسیۆنهكهیاندا 19 تۆمهتباریان دهستگیركردووه.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا گورزێکی کوشندەیان لە باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان داوە، تۆڕێکی تاوانکاریی مەترسیداریان هەڵوەشانەتەوە، کە لە 19 تۆمەتبار پێکهاتبوون.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانیویانە، 408 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری کەپتاگۆن، کە دەکاتە نزیکەی 68 کیلۆگرام، دەستی بەسەردا بگرن.
دەشڵێ، ئەم ئۆپەراسیۆنانە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوام دەبێت و مۆڵگەکانی تاوان لەبەردەم هەوڵی هەواڵگریی و بەدواداچوونی مەیدانیدا تەواو ئاشکرا بوون و لەناودەچن.