هێزه ئهمنییهكانی ئێران له شاری مهریوانی ڕۆژههڵاتی كوردستان شهش چالاكوانی ژینگهپارێزیان دهستگیركرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەچوارچێوەی دەستبەسەرکردن و گوشارەکانی حکومەتی ئێراندا هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە شەش هاوڵاتی و ژینگەپارێزی کوردییان لە گوندی "نێ"ی سە بەر شاری مەریوان دەستگیرکردووە.
ڕێکخراوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات و ئیتڵاعاتی سوپا بە بەکارهێنانی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "نێ"ی له سنوری مهریوان و دوای پشکنینی ماڵەکانی گوندەکە بەبێ نیشاندانی هیچ پەڕاوێکی دادوەر، شەش هاوڵاتییان دەستگیرکردووە.
ڕێکخراوەکان ئاشکراشیان کردووە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادایە، تا ئێستاش چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونهتە پاڵ ئەم شەش هاوڵاتییە کوردە ئاشکرا نەکراون.