ڕاستەوخۆ

نیگەرانی لەبارەی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئیلام دوای پەخشکردنی دانپێدانانی زۆرەملێ

reset font size increase font size

دوای دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئیلام و پەخشکردنی گرتەڤیدیۆییان لە کەناڵی فەرمیی پارێزگاکە لە تەنیشت کۆمەڵێک چەکەوە، نیگەرانییەکان لەبارەی دروستکردنی کەیسی ئەمنی بۆ ئەوان و سەپاندنی تۆمەتی قورس بە سەریاندا سەری هەڵداوە.

یونس بەکری، یاسەر حەواسیزادە و ڕۆحوڵڵا غوڵامی، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی ئاسمانابادن کە لە ڕێکەوتەکانی ٢٤ و ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە.

لە کاتی دەستبەسەرکردنیانەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی نیشتەجێبوون، دۆخی تەندروستی و ڕێکارە دادوەرییەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی پارێزگای ئیلام گرتەڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا وێنەی ئەم سێ کەسە لە تەنیشت چەند چەکێکەوە نمایش کرابوو.

لە پەخشەکەدا چەند لێدوانێک بە ناو و وێنەی ئەوانەوە خراوەتەڕوو کە تێیدا هەوڵ دراوە پەیوەندییان بە چالاکی و کاری چەکدارییەوە هەبێت، بێ ئەوەی ڕاستی و دروستیی ئەو لێدوان و دانپێدانانە پشتڕاست بکرێتەوە.

تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی فەرمی یان سەربەخۆ لەبارەی تۆمەتە ئاراستەکراوەکان، لقی دادوەریی لێپێچینەوە و دۆخی یاسایی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسیان نادیارە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.