ڕاستەوخۆ

زیندانییەکی سیاسیی کورد، بە تۆمەتی "محاربە" مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەهدی (سیکان) ڕۆشانی، زیندانی سیاسیی کورد و دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ لە شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام، پاش دووبارە دەستبەسەرکردنەوەی لە مانگی تەممووزدا، ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی "محاربە" (دژایەتیکردنی خودا) و "فساد فی الأرض" (گەندەڵی لە زەویدا) بووەتەوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ناوبراو لە ئێستادا لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدا ڕگیراوە و سەرەڕای مەترسیی دەرکردنی سزای قورس وەک لەسێدارەدان، هێشتا دۆسیەکەی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە یەکلا نەبووەتەوە.

مەهدی ڕۆشانی بۆ یەکەم جار لە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ لە خۆپیشاندانەکانی مەلەکشایی دەستبەسەر کرا و پاش سێ مانگ بە کاتفاری ئازاد کرابوو، پاشان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە سێ ساڵ زیندانیکردن حوکم درابوو.

 دواتر کەم کرایەوە بۆ نۆ مانگ، پێش ئەوەی لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر بکرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.