ڕاستەوخۆ

کۆمپانیای فایناڵ چێک: تۆمەتەکانی عەلی حەمەساڵح ڕەتدەکەینەوە و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین

reset font size increase font size

کۆمپانیای "فایناڵ چێک"، کە تایبەتە بە پشکنینی تانکی غازی ماڵان و شوێنە گشتییەکان، سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لەلایەن عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانەوە ئاراستەی کرابوون و ڕای گەیاند کە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.

رەهێڵ جەلیل، پارێزەری یاسایی کۆمپانیای فایناڵ چێک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونی کردەوە کە کۆمپانیاکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە نییە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و تۆمەتانە بێبنەمایە.

بۆیە وەک ڕکارێکی یاسایی لە دژی لێدوانەکان، لە ڕێگەی دادگاوە سکاڵا لەسەر ناوبراو تۆمار دەکەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.