بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق، ئەم سەردانەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی ئەمنی و یاسایی هاوبەشە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
چاوەڕوان دەکرێت بڕگەی سەرەکی و تەوەرەی ناوەندیی گفتوگۆکانی زێدان لەگەڵ بەرپرسانی سوریا، تایبەت بێت بە دۆسیەی چەکدار و سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ناو خاکی سوریادان، بە مەبەستی هەماهەنگیکردن و دەستپێکردنی ڕێکارەکانی گواستنەوەیان بۆ بەندینخانەکانی عێراق تا لە دادگاکانی عێراقدا ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.