عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی زانیاری و شیکاریی هەڵەی هەواڵگرییەوە دووچاری هەڵەکردن بووەتەوە، هاوکات هۆشداری تووندی دا بە واشنتن لەبارەی دووبارەکردنەوەی ئەو هەڵانەی لە گەرووی هورمز کردوویەتی.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، ئەمریکا بەهۆی هەڵەی هەواڵگرییەوە ماوەیەکی زۆره مامەڵەی ههڵه دەکات. نموونەی ئەمەش جەنگی ئێرانه.
جەختیش دەکاتەوە خراپتر لە هەواڵی ناڕاست، هەواڵگریی ناڕاستە و داوای لە بەرپرسانی ئەمریکی کردووە زیاتر وریابن.
دەشڵێ، خودا گەورەیە، گەورەترە لە هەموو هێزێکی سەر زەوی. ئێمە متمانەمان بە خودا هەیە و پشتمان پێی بەستووە.