ڕاستەوخۆ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی: زیاتر لە ساڵێکە ناتوانین پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەین

reset font size increase font size

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاند که زیاتر لە ساڵێکە ناتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پشکنین بۆ دۆخی یەدەگی ئۆرانیۆمی ئێران بکەن و نەبوونی زانیاری لەسەر ماددە ئەتۆمییەکان مایەی نیگەرانییەکی جدییە.

گرۆسی لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسەکە جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی چاودێری بەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێراندا بە تەواوی تێکچووە، چونکە ئاژانس ناچار بووە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پشکنەرەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.

 هۆشداری دا کە پێویستە ئەم کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، لە کاتێکدا دۆسیەی ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.