ڕاستەوخۆ

مەسعود پزیشکیان: قۆناغی ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتن

reset font size increase font size

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، قۆناغی ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ بەدەستهێنانی ڕێککەوتن، یەکڕیزی و بەهێزی لە ناوخۆی وڵاتدا هەیە و دەکرێت ئەم بارودۆخە بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات فشارەکان لەسەر گەلەکەی کەم بکاتەوە و گوتی: "لە سایەی دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتیدا، ڕەوشی ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخەکان لە سەرووی تەواوی نیگەرانییەکانمەوەن".

مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوەش کرد، کێشەکان تەنها بە جەنگ چارەسەر نابن و تاران بەپێی یاداشتی لێکگەیشتنەکان بەرەو ئاشتی هەنگاو دەنێت، بە مەرجێک لایەنی بەرانبەر ددان بە مافەکانی گەلی ئێراندا بنێت و جێبەجێیان بکات.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە، بە گوێرەی پێشڕەوییەکانی لایەنی بەرانبەر لە دانوستانەکان دەچنە پێشەوە و ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک پێشان نەدەن، داواکارییەکانیان قبووڵ ناکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.