ڕاستەوخۆ

سەرۆکی حیزبێکی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

reset font size increase font size

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ئەحمەد جبووری، ناسراو بە (ئەبو مازن)، سکرتێری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانییان لە شاری بەغدا دەستگیر کردووە.

سەرچاوەیەک لە دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە و ئاشکرای کرد، پرۆسەکە لە بەغدا لەسەر بنەمای فەرمانی دادگا بەڕێوە چووە و پەیوەندیدارە بە چەندین دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتییەوە.

ئەحمەد عەبدوڵا عەبد خەڵەف جبووری (ئەبو مازن)، لە ساڵی 1968 لە ناحیەی حەجاجی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین لەدایکبووە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچە سونەنشینەکان.

ئەبو مازن بۆ ماوەی چەندین ساڵ پارێزگاری سەلاحەدین بووە و دواتریش وەک پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتیی پارێزگاکەی کردووە. لە ساڵی 2014 و لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، پۆستی وەزیری دەوڵەتی بۆ کاروباری پارێزگاکان وەرگرتووە.

ئێستا ئەمینداری گشتیی حیزبی جەماوەری نیشتمانییە، کە بە یەکێک لە پارتە سەرەکییەکانی پێکهاتەی سونە دادەنرێت و پێگەیەکی بەهێزی لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین، کەرکوک و نەینەوا هەیە.

لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ساڵی 2023، ئەبو مازن کاندیدی سەرەکی بوو بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سەڵاحەدین، بەڵام بەهۆی بوونی تۆماری تاوانکاری، سەرۆکایەتیی کۆمار ئامادە نەبوو مەرسومی کۆماری بۆ دەربکات، بەوەش ناچار بوو کەسێکی نزیک لە خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.