ئەبو ئالای وەلائی، سەرۆکی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، لە ڕاگەیەنراوێکدا دڵنیایی دا بە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هیچ مەترسییەک دروست ناکات و پێویست ناکات ببێتە جێگەی نیگەرانی.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانابڕاوە لە ئاسایشی گشتیی عێراق، و هەر هەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی هەرێم ببێتەوە، بە ئەرکێکی نیشتمانی و بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو گەلی عێراق دەزانرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان دەبێت ببێتە هەلێک بۆ دڵنیابوون لە توانا ناوخۆییەکانی عێراق لە پاراستنی سەروەری، خاک و یەکڕیزیی وڵاتدا.