لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، سەرۆکوەزیران پێشوازی لە کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) و شاندێکی فریاگوزاریی هاوڕێی کرد.
لەو دیدارەدا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاوارە و پەنابەران، چەندین پرسی پەیوەندیدار بەو بوارە و ڕێگاکانی پهرهپێدانی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان عێراق و کۆمیساریای باڵای پەنابەران و هەوڵە مرۆییەکان بۆ پشتگیریکردنی چینە زیانلێکەوتووەکان خرابوونە بەر باس.
سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە عێراق گرنگییەکی زۆر بە دۆسیەی مرۆیی دەدات و سورە لەسەر بەردەوامیدان به پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیساریا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، بە جۆرێک کە خزمهت به باشترکردنی گوزەرانی ئاوارە و پەنابەران و پهرهپێدانی سەقامگیری لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا بکات.
هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردن و بنەبڕکردنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی دیاردەی ئاوارەبوون و پەنابەرێتی کردەوە، و داوای بەهێزترکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کرد بۆ دابینکردنی پارێزگاریی یاسایی بۆ مافەکانیان بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.
لای خۆیەوە، کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئامادەیی تەواوی کۆمیساریای بۆ پشتگیریکردنی بەردوامی عێراق و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی مرۆیی و پەرەپێداندا دووپاتکردەوە، بە شێوازێک کە ببێتە هۆی دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەیی.