فالح سەری، وەزیری دارایی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکترین دانیشتندا میوانداریی بکەن.
بە مەبەستی خستنەڕووی دۆخی دارایی و ئابووریی وڵات لە سایەی ئەو گۆڕانکارییە هەرێمییانەی کە کاریگەرییان لەسەر کەرتی ئابووری هەیە.
وەزیری دارایی جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت وێنایەکی ڕوون پێشکەشی ئەندامانی پەرلەمان بکەن سەبارەت بە ئاڵەنگارییە ئابوورییەکانی بەردەم حکوومەت و ئەو ڕێکار و هەنگاوانەی کە وەزارەتی دارایی گرتوویەتی بەر بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە داراییە گشتییەکان.