ڕاستەوخۆ

عێراق لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە 5700 زیندانیی داعشدا تەواو دەکات کە لە سووریاوە گواسترابوونەوە

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند کە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم قۆناغی لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی ٥٧٠٤ تۆمەتباری داعشدا تەواو کردووە، کە پێشتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە (ڕۆژاوا) بۆ عێراق گواسترابوونەوە.

ئەم زیندانیانە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و هێرشەکانی حکوومەتی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاوا و لە ترسەی دەربازبوونیان لە گرتووخانەکانی هەسەدە، ڕووە و عێراق گواسترابوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەسەڵاتی دادوەری، لە کۆی گشتیی زیندانیانەکان، ٣٤٩٧ کەسیان هاووڵاتیی سووریان، ٤٧٤ کەس عێراقین و ئەوانی تر خەڵکی ٦٧ نەتەوەی جیاوازن، کە ١٦ وڵاتی عەرەبی، ١٩ وڵاتی ئەوروپی و ٣٢ وڵاتی تری جیهان لەخۆ دەگرن.

هەروەها تا ئێستا هاووڵاتییەکی ئەمریکی و یەکێکی فینلەندی ڕادەستی وڵاتەکانیان کراونەتەوە، و حەوت عێراقیش بە نەبوونی بەڵگە ئازاد کراون.

دادگا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەناو لێکۆڵینەوەکاندا ژمارەیەک سەرکردە و کەسی زۆر مەترسیداری داعش دۆزراونەتەوە کە دەستیان لە تاوانی گەورەدا هەبووە، لەوانەش شەش کەس کە راستەوخۆ تێوەگلاون لە رفاندن و کۆیلەکردنی ئێزدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤دا.

ئەم زیندانیانە لە زیندانی کەرخ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕگیراون، لە کاتێکدا ئەو ناوچەیە بەهۆی ململانێ و جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران لە کۆتایی شوباتی ڕابردووەوە، چەندین جار ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی بووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.