ڕاستەوخۆ

عێراق لیستێکی نوێێ ناوی گەندەڵکارانی بڵاو کردەوە

reset font size increase font size

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، کە قەبارەی ڕێککەوتنی دارایی سەرەتایی لەگەڵ ژمارەیەک لە سزادراوانی دۆسیەکانی گەندەڵی، لەوانەیە بگاتە نزیکەی 10 تریلیۆن دینار.

ئەو سەرچاوەیە جەختی کردەوە, لیستێکی نوێ لە 40 کەسایەتیی باڵا، کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی ئامادەکراوە و بڕیارە بخرێتە بەردەم هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە، بە مەبەستی لادانی ڤیتۆی سیاسی و بەرزکردنەوەی پارێزبەندی لەسەریان بۆ ئاسانکاری دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن.

ئەم هەنگاوە نوێیە لە چوارچێوەی تەواوکاریی ئەو هەڵمەتە گەورەیەیە، کە سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی سەرکردایەتی دەکات. بەپێی سەرچاوەکە، لیستەکە ئەم پۆستانە دەگرێتەوە، چوار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی و چەند خاوەن کۆمپانیایەکی ناسراو لە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە، لەسەر پێشنیاری یەکێک لە سەرکردە سیاسییەکان و بە کۆدەنگیی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیار دراوە سەرجەم دانپێدانانی تۆمەتباران تۆمار بکرێت و لە کاتی دادگاییکردنەکەیاندا بۆ ڕای گشتی پەخش بکرێت، ئەمەش لە پێناو ڕێگریکردن لە شێواندنی دانپێدانانەکان و ڕێگری لەوەی گەندەڵکاران ناوی کەسایەتی دیکە بە ناڕەوا تێوەبگلێنن، هاوکات بۆ ئەوەی ببنە پەند بۆ کەسانی دیکە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان