سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ڕابردوودا داهاتێکی دارایی پێوانەیییان تۆمارکردووە کە 500 ملیار دیناری عێراقی تێپەڕاندووە.
فەریق عومەر عەدنان ئەلوائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم بەرزبوونەوە بەرچاوەی داهات ئەنجامی توندکردنەوەی ڕێکارە چاودێرییەکان و بەدواداچوونی ورد بووە بۆ مامەڵە بازرگانییەکان و جووڵەی بارهەڵگرەکان لە سەرجەم دەروازەکاندا، ئەلوائیلی دوپاتیکردۆتەوە، دەستەکەیان لە هەنگاوەکانی بەرەو ئەلیکترۆنیکردنی تەواوەتی و بەستنەوەی تۆڕەکان بە سیستەمی "ئاسیکۆدا" و پاشکۆ بازرگانییەکان بەردەوامە، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشدارە لە وردبینیکردنی مامەڵەکان، ڕێگریکردن لە تەزویر و ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییەتی دەرمان و ماددە هۆشبەرەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم هەوڵانە هاوکاتن لەگەڵ چالاککردنی پلانەکانی ترانزێتی سنووربەزێن و ئامادەکردنی پێداویستییە تەکنیکی و لۆجیستییەکان بۆ بەستنەوەی دەروازەکان بە پڕۆژەی ستراتیژیی "ڕێگەی گەشەپێدان"ەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی پێگەی ئابووریی عێراق