سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند که قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات 15% گەشەی کردووە و دانوستاندنەکان بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانی ئێران کە نزیکەی 12 ملیار دۆلارە، بەڕێوە دەچن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، یەحیا ئالی ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران-عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان، ڕوونکردنەوەی دۆخی سەرچاوەکانی دراو و شایستە داراییەکانی ئێران بووە لە عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە کە بڕی پارەکە بە نزیکەیی دەگەاتە 12 ملیار دۆلار.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو ژمارەیە دەکرێت بەپێی ڕەوتی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بگۆڕێت، هەروەها قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات (بەبێ هەژمارکردنی بازرگانیی نەوت، گاز و سووتەمەنی) لە ئەمساڵدا نزیکەی 15% گەشەی کردووە، و دەکرێت لە داهاتوودا تاوەکو 20 ملیار دۆلار بەرز بکرێتەوە.