ڕاستەوخۆ

دەست بەسەر ماڵ و سامانی 12 پەرلەمانتار و ڕاوێژکاری پێشووی عێراقدا دەگیرێت

reset font size increase font size

بە گوێرەی چەند بەڵگەنامەیەکی بانکی ناوەندیی عێراق، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی و وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریان داوە دەست بەسەر هەموو ماڵ و سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانی 12 پەرلەمانتار و ڕاوێژکارانی پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا بگرن.

بەڵگەنامە سەرەکییەکە لە 27ی ئابدا دەرچووە و تێیدا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنەکە گشتاندنی بۆ کراوە، هاوکات بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە تەواوی بانکە تایبەت و حکومییەکان کردووە کە هەژمارە بانکییەکان و پشکی ئەو کەسانە بلۆک بکەن و ڕێگری لە هەر مامەڵەیەکی دارایی پێیانەوە بکەن.

لیستی ناوەکان پێکهاتووە لە ئیبراهیم محەممەد عەباس ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی پێشوو، لەگەڵ پەرلەمانتاران عالیە نسەیف جاسم، موسەننا عەبدولسەمەد سامەرائی، ئەشواق سالم جبووری، بەها نووری محەممەد، هیند محەممەد ساڵح عەباسی، موزر مەعن ساڵح، زیاد تاریق جەنابی، عەبدولرەحمان حەسەن خالید، محەممەد فەرمان جبووری، و هەردوو پەرلەمانتاری پێشوو بوشرا رەجەب قەیسی و محەممەد سەعدوون سوودانی.

لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتەکانی بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرە، هاتووچۆ و باج کراوە ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگرنەبەر.

لە 28ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەناوی "هەڵمەتی بەرەبەیان" بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرابوون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.