ئاژاسی هەواڵی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە ڕایگەیاند، بڕێکی نوێی دۆلاری کاش بە گوژمەی 500 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە عێراق.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی گوتووە، بانکی فیدراڵیی ئەمریکا گوژمەیەکی دیکەی دۆلاری کاشی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار رەوانەی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بڕە پارەیەی گەیشتووەتە عێراق، بە ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ مامەڵەکانی پەیوەست بە دابینکردنی پێداویستیی گەشتیاران و حەواڵەی دەرەکی بەکار دەهێنرێت.