وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانپویەتی چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئاسماندا بپێکێت و تێکیان بشکێنێت کە هەوڵیانداوە دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵات و ڕیازی پایتەخت بکەنە ئامانج.
گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند: "ئەم هەوڵە تیرۆریستییانە لە خاکی عێراقەوە ئاڕاستە کراون و لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانییەوە ئەنجامدراون."
جەختیشی کردەوە کە شانیشینی سعودیە مافی ڕەوا و بنەڕەتیی خۆیەتی بەرگری لە خاک و سامانی خۆی بکات و مافی وەڵامدانەوەی لە کات و شوێنی گونجاو پارێزراوە.