ڕاستەوخۆ

نوری مالیکی پشتگیرى کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەکەین

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، فەرمانی کردووە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن، ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و هێزە ئەمنییەکان پابەندبوونیان ڕاگەیاند و بەرپرسە حزبییەکانیش داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنگرانیان دەکەن.

شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بە ڕێنمایی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیاردرا ئاستی ئامادەیی ئەمنیی و ئامادەباشیی هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان بەرز بکرێتەوە.

هیشام ڕکابی، بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە نووسینێکدا لە تۆڕى ئێکس دەڵێ، پشتگیریى کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەست دەوڵەتدا دەکەن بەگوێرەی یاسا و دەستوور، بەڵام بە شێوەیەک کە ئاشتیی ناوخۆیی بپارێزێت و عێراق لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ناوخۆیی یان خوێنڕشتن دوور بخاتەوە.

هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدریش لە بانگەوازێکدا داوای لە گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کرد، کاردانەوەکانیان بەرانبەر بە هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە دوابخەن و بەڵێنیان دەداتێ، لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەدواداچوون بۆ مافی شەهید و بریندارەکانی ئەو هێرشانە دەکات.

هادی عامری دەڵێت: "بانگەوازەکەم ئاڕاستەی کوڕان و برایانم دەکەم لە بەرگریی ئیسلامی لە عێراق، ئەو موجاهیدە پاڵەوانانە، بانگەواز دەکەم بە دواخستنی هەر پەرچەکردارێک دژی دەسترێژیی ئەمریکی-سعودی، کە عێراقی کردووەتە ئامانج و دان بە خۆتاندا بگرن و خۆراگربن لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق، بەڵێن بە هەموو موجاهیدەکان دەدەین، مافی شەهیدان و بریندارەکان لەڕێگە دیپلۆماسییەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەین، ئیشەڵا هەموو ئەمانە بەدی دەهێنین، سوپاس بۆ ئێوە ئەی برایانی پاڵەوان".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.