ڕاستەوخۆ

سعودیە خۆی بۆ هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ئامادە دەکات

reset font size increase font size

بەرپرسێکی سعودی بە کەناڵی سی‌ ئێن ‌ئێن ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی خۆی بۆ چەندین هێرشی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان، بە هاوکاریی حوسییەکانی یەمەن و لە ژێر چاودێریی ئێران ئامادە دەکات. 

بە گوێرەی هەواڵەکەی سی‌ ئێن‌ ئێن، دەزگا هەواڵگرییەکانی سعودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەڵێن، گرووپە چەکدارە عێراقییەکان لەگەڵ حوسییەکاندا بەرنامەیان داناوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران، هێرش بکەنە سەر خاکی سعودیە.

بەرپرسە سعودیەکە ڕوونیکردووەتەوە هەڕەشە و زانیارییە هەواڵگرییەکان لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە سعودیە لە هەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ دابەزاندنی گرژییەکانی ناوچەکە.

بەرپرسەکە جەختیکردووەتەوە کە وڵاتەکەی هەموو ڕێوشوێن و رێکارە پێویستەکان دەگرێتە بەر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە دەستدرێژیی و هێرشێک کە بکرێتەسەریان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.