فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجه سه‌ره‌كیی و ستراتیژییه‌كانیان له ئێران به دیهاتوون، ڕاگرتنی جه‌نگیش كاتییه.
جه‌نڕاڵ ئێریك كۆرێلا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، كه به سێنتكۆم ناسراوه ڕایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی پابه‌ندبوون به بڕیاری ئاگربه‌ستی جه‌نگ، به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان دژی ئێران ڕاگرتووه.
ده‌شڵێت، ئامانجه ستراتیژییه‌كانیان له ئێران به دیهاتوون و توانیویانه توانای موشه‌كیی و درۆنیی و هێزی ده‌ریایی و توانای پیشه‌سازییه به‌رگرییه‌كانی سوپای ئێران، تا چه‌ندین ساڵی دیكه تێكبشكێنن و توانای سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته په‌كبخه‌ن.