کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جهی) ڕایگهیاند، دوای چهند كاتژمێرێك له ڕاگهیاندنی ئاگربهست، سێ ڕۆژنامهنووس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە و لوبنان كوژراون.
سی پی جهی دهڵێت، ڕۆژنامهنووس محەمەد سەمیر واشە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە بووه، کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو لە شەقامی ڕەشید لە باشووری ڕۆژئاوای غەزە، لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە کراوهته ئامانج و گیانی لەدەستداوه.
ئاماژهی بهوهشداوه، لە ئەنجامی بۆردوومانە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، غادە دایخ، پێشکەشکاری ڕادیۆی سەوت ئەلفەرەح و سوزان خەلیل، پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی ئەلمەنار و ڕادیۆی ئەلنور کوژراون.
کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان وێڕای شەرمەزارکردنی ئهو هێرشانە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لەسەر ئهو پێشێلکاریانەی ئیسرائیل بێنە دەنگ.
بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی ڕێكخراوهكه، لە تشرینی یەکەمی 2023ـەوە تا ئێستا 260 ڕۆژنامهنووس کوژراون.