لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای دەکەن، چاتبۆتەکانی زیرەکیی دەستکرد لە ئێران، تەنیا ئامرازێکی تەکنەلۆژی نین، بەڵکو بوونەتە شوێنێکی ئارام و بێ سزا بۆ دەربڕینی ئەو نیگەرانییانەی لە کۆمەڵگەی ئێراندا بوونیان هەیە و سەرکوت کراون.
ماڵپەڕی ئیقتیساد نیوزی ئێران رایگەیاند، نوێترین لێکۆڵینەوە و ئامارەکان لە ئێران دەریدهخەن، چات بۆتەکان وەک شوێنێکی ئارام، بێ بەرانبەر و بێ لێپێچینەوە دەبیندرێن، کە تێیدا کێشە سهختهكان باس دەکرێن.
لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی گفتوگۆ لەگەڵ چات بۆتەکان ئاشکرای دەکات، ئابووری گەرمترین بابەتی نێوان بەکارهێنەران و زیرەکیی دەستکردە، پرسیارەکان نەک لەبارەی مژاری تەکنەلۆژی و تیۆرییەکان، بەڵکو لەبارەی چۆنیەتیی مانەوە، بەڕێکردنی ژیان، قەرزەکان و ترسی داهاتوو لەژێر سێبەری گرانیدایە.
توێژەرانی کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدەن، ئەم جیاوازییە گەورەیە لەنێوان بەکارهێنانی "کەسێتی" و بەکارهێنانی "بەرهەمهێنەرانە" لە زیرەکیی دەستکرد، ئاماژەیەکی مەترسیدارە.