ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دەکات

reset font size increase font size

ئەنجومەنی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی خۆیدا بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، جارێکی دیکە داوای لە تورکیا کرد دەستبەجێ سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ئازاد بکات.

لە کۆبوونەوەی 1569ـەمینی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپادا، کە لە 15 بۆ 16ـی ئەیلوولی 2026 بەڕێوە چوو، پرس و ڕەوشی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تورکیا لەبارەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، تاوتوێ کرایەوە.

 کۆمیتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی مادەی 46ـی ڕێککەوتنامەی ئەوروپیی مافی مرۆڤ، دەوڵەتانی ئەندام پابەندن بە جێبەجێکردنی بڕیارە یەکلاکەرەوەکانی دادگاکە.

لە بڕیارەکەیدا، کۆمیتەی وەزیران ئاماژەی بە یاسای تازەی پەیوەندیدار بە "بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی" لە پەرلەمانی تورکیا کرد و داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەوەی ئایا ئەو یاسایە دۆسیەی دەمیرتاش و هاوکارەکانی دەگرێتەوە یان نا، هەروەها داوای کرد سەرجەم ئامرازە بەردەستەکان بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی هەریەک لە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ بەکار بهێنرێن.

جگە لەوەش، کۆمیتەکە داوای کرد زانیاریی ورد لەسەر دۆسیەی کەسایەتییەکانی وەک عەیسەل توغلوک و بورچە کچەل ئۆزکان و ڕەوشی دەستبەسەرکراوانی دیکە بدرێت، و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە گەرەنتیی تەواو بۆ ئازادیی دەربڕینی سیاسیی پەرلەمانتاران و پاراستنی فرەیی سیاسی لە تورکیا دابین بکرێت.

بڕیارە کۆمیتەکە لە مانگی کانونی یەکەمی 2026ـدا جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە و تەوەرە تاکەکەسییەکان بکاتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.