ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەنگاوی مێژوویی ناوە بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەییی ئەو پرسەی دەیان هەزار گیان و 10 ساڵی لە مێژووی وڵاتەکەیان بردووە.
لە وتارێکدا لە مەراسیمی دەرچوونی ئەکادیمیای جەندرمە و پاسەوانی کەناراوەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چوارچێوە کرد لە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا (پەرلەمان) بە 467 دەنگ و بە "هەنگاوێکی مێژوویی" وەسفی کرد بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکیی پرسەکە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئێمە بۆ هەمیشە ئەم پرسە چارەسەر دەکەین کە بە دەیان هەزار گیان و 40 ساڵی وڵاتەکەمانی بردووە، لەگەڵ ئەوەی دەوڵەت و میللەت پێکەوە کار دەکەن." هاوکات سوپاسی دەولەت باخچەلی، هاوپەیمانی و سەرۆکی جەهەپە و نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی کرد بۆ پشتیوانیکردنیان لە پڕۆژە یاساکە.
سەرۆککۆماری تورکیا جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی لە ئێستادا وەک ئەکتەرێکی سەرەکی دەستیخستووەتە ناو ئاگرەکەوە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ململانێکان لە ناوچەکە و جیهاندا.