بەپێی بڕیارێکی نوێی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی 750دینار لە شاری سلێمانی بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 10وێستگەی سووتەمەنی دەستنیشان کراون.
بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخی 750دینار بۆ هەر لیترێک بەردەوامی هەبێت و بۆ ئاسانکاری شۆفێرانیش دیاریکردنی وێستگەکان بەسەر ناوچە جیاوازەکانی شارەکەدا دابەش کراون.
ناوی ئەو وێستگانەی ئەمڕۆ بەنزینەکەی تێدا دابەش دەکرێت پێکهاتوون لە:
-
بەنزینخانەی پێشەوا
-
بەنزینخانەی سلێمانی نوێ
-
بەنزینخانەی کازیوە
-
بەنزینخانەی کانی گۆران
-
بەنزینخانەی شاوان
-
بەنزینخانەی تاسلوجە
-
بەنزینخانەی ڕەهێل
-
بەنزینخانەی هەڵەبجە تانجەڕۆ
-
وێستگەی دایک
-
وێستگەی برایەتی هەمیشەیی