ڕاستەوخۆ

نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست سەردانی پەرلەمانی عێراقیان کرد

reset font size increase font size

دەستەی گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد و لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوە؛ ئامانجی سەردانەکەش جێگیرکردنی شایستە و مافەکانیان بوو لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ڕۆژی سێشەممە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەیان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی (پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی و ڕەوتی هەڵوێست) ئەنجامداوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەران نووسراوی فەرمیان ئاڕاستەی فراکسیۆنەکان کردووە بە مەبەستی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانیان لە بودجەی گشتیی عێراقدا، جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن و لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی زیاتر ئەنجام دەدەن تاوەکو سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بە شێوەی هەمیشەیی دادەمەزرێن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.