ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی هۆشداری دەدات؛ لێدوانە ناڕەسمییەکان لەسەر بانکی نیشتمان گوزارشت لە ئێمە ناکەن

reset font size increase font size

ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی "بانکی نیشتمان" هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست و زیادەڕۆیی لەسەر بانکەکە دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە پڕۆسەی دامەزراندنەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و هەر پێشھاتێک تەنیا بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

د. هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتمان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ (١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦) بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ماوەیەکە چەندین هەواڵ، لێدوان و بابەتی ڕۆژنامەوانی لەسەر هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکەکە و خزمەتگوزارییە داهاتووەکانی بڵاودەکرێنەوە، کە زۆرجار زیادەڕۆیی و زانیاری ناڕاستیان تێدایە.

ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی و میدیاکان ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و پڕۆسەی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەشەکان و فەرمانبەرانی بانکەکە بەڕێوەدەچێت.

د. هاوڕێ کەمال جەختی لەوەش کردەوە کە هەر زانیاری و بەرەوپێشچوونێک لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی بانکەکە هەبێت، بە شێوەیەکی فەرمی تەنیا لە لاپەڕەی وەزارەتی دارایی بڵاودەکرێتەوە.

 ئاماژەی بەوەش دا کە هەر کەس، لایەن یان بەرپرسێک لە وەزارەتە جیاوازەکانەوە لێدوان و شیکردنەوە لەسەر هەنگاوەکانی ئەو بانکە بدات، تەنیا گوزارشت لە ڕای تایبەتی خۆی دەکات و وەزارەتی دارایی هیچ بەرپرسیارێتییەک لەو لێدوانانە هەڵناگرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.