بڕیارە سبەی چوارشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی فرمی خۆی سەبارەت بە بەشداریکردن لە ئیدارە و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکلایی بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک - گەرمیان بە بەشداریی هەردوو ئەندامەکەی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت، تێیدا بڕیاری کۆتایی لەسەر چۆنیەتیی تێکەڵبوون یان بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەندە دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ڕێککەوتی (١٠ی ئابی ٢٠٢٤) ئیدارەی نوێی کەرکوک پێکهێنراوە، و تا ئەمڕۆش پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی ئەنجومەنی پارێزگاکەی نەکردووە.