دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە سنووری هەولێر بڵاوکردەوە و دڵنیایی دەدات کە ئەو دەنگانە پەیوەندییان بە مەشقی سەربازییەوە هەبووە و هیچ مەترسییەکیان نییە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئەیلوولی 2026، لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستران، بەشێک بوون لە چالاکیی ئەمنی و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، و دژەتیرۆر هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە دۆخەکە ئاساییە و هیچ جێگەی مەترسی نییە.