لە ئەنجامی ڕوداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی ئاوباریکی قەزای ڕزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، گەنجێک گیانی لەدەستدا و خوشکێکیشی بە سەختی بریندار بوو.
بە گوێری زانیارییەکانی ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، هەردوو قوربانییەکە خوشک و بران، براکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و خوشکەکەشی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
لای خۆشییەوە، سۆران حەمەغەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تۆمەتباری سەرەکیی ڕوداوەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی قەزای ڕزگاری کردووە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە.