لە کاتێکدا کاردانەوەکان سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لە باشووری کوردستان بەردەوامن و حزب و لایەنە سیاسییەکان پێشوازی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی دیمەشق دەکەن، کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیش هەڵوێستی خۆی لەم بارەیەوە ڕاگەیاند.
محەمەد حەکیم، گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی، پشتگیریی حیزبەکەی بۆ بەشداریی کورد لە حکومەتی کاتیی سووریا دووپات کردەوە.
جەختی لەوە کردەوە کە پێگەی مەزڵوم عەبدی و وەرگرتنی پۆست لەو چوارچێوەیەدا، خاوەن گرنگییەکی مەزنە بۆ گەلی کورد و پاراستنی دەستکەوتەکانی ناوچەکە.