پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (11ی ئابی 2026)، بە ئامادەبوونی نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و بەرپرسانی ئیداریی ناوچەکە، مەراسیمی کردنەوەی هەردوو پڕۆژەی گەشتیاریی (جۆگەی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان) و (کۆڵانی گەشتیاری بیارە) لە ناحیەی بیارە بەڕێوەچوو.
پڕۆژەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە جێبەجێ کراون.
لە مەراسیمەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە دەستخۆشی لە کارەکە کرد و پاڵپشتیی تەواوی ئیدارەی پارێزگاکەی بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری لە سنوورەکەدا دووپات کردەوە.