بەهۆی گرانیی نرخی کارەبای پرۆژەی رووناکی، بەشیکی زۆر لە هاوڵاتیانی کۆیە سپلێتەکانیان دەفرۆشن.
ئەندازیارێکی کارەبا دەڵێت، ئەگەر ڕۆژانە شەش کاتژمێر کار بە سپلێتێکی دوو تەنی بکرێت، ئەوا مانگی ٤٠ هەزار دیناری بۆ دێتەوە.
کاسبکارێکی کڕینەوەی ئامێرە کۆنەکان قسەی بۆ نووچە تی ڤی کردووە، ئەڵێ، مانگی وا هەیە زیاتر لە پەنجا سپلێت لە ماڵان دەکڕمەوە.