بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر (٠٤:٤٥) بۆ (٠٥:٠٥)ـی بەیانیی ئەمڕۆ، بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە ناوچەی سورداش.
ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.