ڕاستەوخۆ

دوو ژنی کورد دوای لێدانی قامچی ڕەوانەی زیندانی سنە کران

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو ژنە هونەرمەند و دیزاینەرە کە پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە قوروە دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی ٢٢ی ئاب پاش بانگهێشتکردنیان بۆ داواکاری گشتی و شۆڕشی قوروە، سزاکەیان بەسەردا سەپێنرا و ڕەوانەی بەندیخانەی ژنانی سنە کران.

دادگای تاوانەکانی قوروە داواکاریی ئەم دوو زندانییە سیاسییەی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان لەژێر چاودێریی ئەلیکترۆنیدا ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی حوکمی لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکان، هەریەکەیان بە یەک ساڵ زیندانی، ٣١ قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ نەشار لە پارێزگای سیستان و بلووچستان بە تۆمەتی "تێکدانی ئارامی گشتی" مەحکوم کرابوون.

هەروەها لە دۆسیەیەکی جیاوازیشدا لەلایەن دادگای شۆڕشەوە سزای دوو ساڵ زیندانی تریان بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاریکردن دژی ئاسایشی نەتەوەیی" بەسەردا سەپێنراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.