ڕاستەوخۆ

دادگای پێداچوونەوەی ئێران سزای 74 قامچی بۆ گۆرانیبێژ پەرستوو ئەحمەدی پەسەند کردەووە

reset font size increase font size

دادگای پێداچوونەوە لە ئێران سزای ٧٤ قامچی، قەدەغەکردنی چالاکیی هونەری و ڕێگریکردن لە گەشتکردن بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ گۆرانیبێژی ناسراو، پەروەستوو ئەحمەدی، پەسەند کردەوە.

ئەم بڕیارە پاش ئەوە دێت کە ناوبراو لە کاتی کۆنسێرتێکدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکرایەوە، بە جلوبەرگێکی بێ ئەستۆوە گۆرانی گوت.

یاساکانی ئێران ئاهەنگگێڕانی گشتیی ژنان قەدەغە دەکەن و پابەندبوونیان بە لەبەرکردنی سەرپۆش و جلوبەرگی شیاو بە پێویست دەزانن.

لە مانگی حوزەیراندا، دادگای سزادانی قۆم ئەحمەدی و هەشت ئەندامی تیپ و تیمی بەرهەمهێنانی بە تۆمەتی پێشلکردنی ڕەوشتی گشتی ناساند.

سەرەڕای ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان و هۆشداریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دادگای پێداچوونەوە بە بێ ئەنجامدانی دانیشتن داوای تانەلێدانی ڕەتکردەوە و بڕیارەکەی یەکلا کردەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.