ڕاستەوخۆ

وەزیری دارایی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەی بانکە ئەهلییەکان دەکاتەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ی ئەیلولی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی "هەژماری من" لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت ئامادەی بوون، شیلان دۆسکی کورتەیەکی لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و هەنگاوەکانی گواستنەوەی بۆ سەر وەزارەتی دارایی خستەڕوو.

وەزیری دارایی جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی بەپەلەی ئەو کێشانە کردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بانکە ئەهلییەکان هەبوون، تاوەکو خزمەتگوزاریی باشتر پێشکەش بە فەرمانبەران بکرێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن، زیاتر لە 750 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) دانراون و تەنیا نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان تۆمار بکەن. لە کۆتاییدا بڕیار درا ڕێکارەکانی گواستنەوەی سەرپەرشتیی پڕۆژەکە بۆ سەر وەزارەتی دارایی ڕاستەوخۆ دەست پێ بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.