د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر وردەکاریی تازەی ڕووداوی کوژرانی گەنجە کوردەکەی پردێ و ڕایگەیاند که وەک لیژنەی ئاسایش و بەرگری پاڵپشتیی تەواوی خێزانی محەمەد هێمن دەکەن.
ناوبراو ئاشکرای کرد که هێزە ئەمنییەکان بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکەیان، بە مەبەست هەوڵیان داوە گەنجەکە بکەن بە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پێناسی ساختهیان خراوەتە گیرفانییەوە.
داواکاری بۆ لێکۆڵینەوەی فەرمی.
د. ئەحمەد کەرکوکی جەختی لەوە کردەوە که دەبێت سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستبەجێ بێتە سەر هێڵ و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە پێکبهێنێت، چونکە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەرگیز لە مافی ئەو گەنجە خۆش نابن.