ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی: هەموو توانایەکمان خستووەتەگەڕ بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی

reset font size increase font size

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا ڕایگەیاند، ئەوان هەموو توانایەکیان خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەدی سەقامگیری و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەی بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کرا؛ بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێکی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتیش، بافڵ تاڵەبانی جەختی کردەوە کە یەکێتی هەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەدی سەقامگیری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە و سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.