ڕاستەوخۆ

ئەمریکا گەشتکردنی فەرمانبەرانی لە سعودیە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنییەوە سنووردار کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەشتکردنی فەرمانبەرانی حکومەتی ئەمریکای لە ناو خاکی سعودیە بۆ هەردوو شاری تائیف و یەنبەع سنووردار کردووە.

ئەم هەنگاوەی واشنتن لە ئەنجامی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و بەردەوامیی هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دیارترین دامەزراوە و ناوچەکانی ئەو شانشینە هاتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی بەردەوامیی ناڕوونی و مەترسییە ئەمنییەکان لە سعودیە، لەمەودوا ئەو فەرمانبەرانەی حکومەتی ئەمریکا کە لە ناو خاکی سعودیە کار دەکەن، بۆ ئازادیی سەرجەم گەشتە فەرمی و کەسییەکانیان بەرەو شارەکانی تائیف و یەنبەع، پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەت دەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.