ڕاستەوخۆ

هاتوچۆی عێراق: دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل دەبێتە ئەلیکترۆنی

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق کاراکردنی سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنیی ئاشکرا کرد کە پشت بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI) دەبەستێت، بەمەش هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل ئەنجام بدەن.

عودەی سەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕەسمیی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا سیستەمە نوێیەکە بە فەرمی ڕادەگەیێنرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات تەواوی مامەڵەکانی وەک دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت، گواستنەوەی خاوەندارێتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی مۆبایلەکەیانەوە بپەڕێننەوە، بێ ئەوەی پێویست بکات بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕوو لە فەرمانگەکان بکەن یان بەرکەوتنیان لەگەڵ کارمەنداندا هەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ ڕوونیشی کردەوە، ئامادەبوونی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکان تەنیا لە کۆتا قۆناغدا دەبێت بۆ وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەی مۆڵەتی شۆفێری یان ساڵیانەی ئۆتۆمبێل، ئەوەش دوای ئەوەی سەرجەم ڕێکارەکان بە ئەلیکترۆنی کۆتاییان پێ دێت.

هەروەها جەختی کردەوە کە سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجیستییەکان تەواو بوون و کاراکردنی سیستەمەکە بە چاودێری و ڕەزامەندیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.